كڵۆپ حەز دەكات پێلسا ببینێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول ڕیدزی پاڵەوانی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا ناسراو بە پریمەرلیگ خوازیاری ئەوەیە سبەی شەممە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لیڤەر و لیدز یونایتد لە دەستپێكی وەرزی نوێی پریمەرلیگدا بە دیداری مارچیلۆ پێلسای ئەرجەنیتینی ڕاهێنەری یانەی لیدز شاد ببێت.

یۆرگن كڵۆپ

لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی فۆتباڵ دەیلی كڵۆپ ڕایگەیاند: (خۆشحاڵم بە گەڕانەوەی یانەیەكی مێژوویی وەك لیدز بۆ نێو پریمەرلیگ ئەوان شوێنیان پریمەرلیگە نەك چامپیۆن چیپ خۆشحاڵیش دەبم لە پێش ڕووبەڕووبوونەوەكەمان بە دیداری یەكێك لە ڕاهێنەرە گەورە و ناودارەكانی جیهان شاد ببم كە ئەویش مارچیلۆ پێلسایە).

كڵۆپ بە شتێك لە گاڵتەجاڕیشەوە بە شێوازی قسە كردنی ئیسپانی خۆی پێكەنی و ئاشكرای كرد: (بە ڕاستی نازانم ئایا ئەو ئینگلیزییەكەی چۆنە، چونكە من ئەوەی لە زمانی ئیسپانی دەیزانم تەنها و تەنها داوا كردنی بیرەیەكە لەوە زیاتر نازانم بە س هەر چۆنێك بێت هەوڵ دەدەم لەگەڵی بدوێم پێش یارییەكە).

مارچێلۆ پێلسا

سەبارەت بە لیدزیش ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە وتی: (چەندین یارییانم بینیوە شێوازێكی جیاواز و تایبەتیان هەیە لە یاری كردندا پێم وایە سبەینێ‌ ململانێمان دەكەن و كێبڕكێیەكی گەورە دەكەین بە مەبەستی دەستەبەر كردنی 3 خاڵی سەرەتای وەرز).

هەر بۆ بیرهێنانەوە لیڤەرپول توانی وەرزی ڕابردوو نازناوی پریمەرلیگ بۆ یەكەم جار لە ژێر ناوی نوێی لە مێژوویدا بە دەست بهێنێت كە ماوەی 30 ساڵ بوو لێی بێ‌ بەش بوو لیدز یونایتدیش ماوەی 17 ساڵە لە پریمەرلیگ دوورە و سبەینێ‌ بۆ جارێكی تر دەگەڕێتەوە نێو كێبڕكێكانی ئەو خولە بەهێزەی ئەوروپا و جیهان.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا