پۆڵەتیک پرێس
لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراق رایدەگەیەنێت، هه‌وڵێک هەیە بۆ دانانی هه‌ردوو مادده‌ی ڕاگه‌یاندن و یاسا له پرۆگرامه‌کانی خوێندن.
قصی یاسری سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاندووە”هەندێک ڕاگەیاندکار و سەندیکای پارێزەران داوایانکردووە هەردوو ماددەی ڕاگەیاندن و یاسا لە پرۆگرامی خوێندن دابنرێت”.
وتیشی:” بە هۆی ئەوەی سەرجەم بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران دراوە و زۆرێک لە پێشنیارەکان لیژنەکە پێشکەشی کردووە و وەزارەتیش پەسەندی کردوون، بۆ ئەم بابەتەش نوسراومان ئاراستەی وەزارەت کردووە و چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتین”.