پۆڵه‌تیك پرێس:
گروپێكی شانۆیی له‌توركیا ڕێگه‌ی نمایشكردنی شانۆییه‌كه‌یان به زمانی كوردی پێ‌نادرێت و كاره‌كه‌یان ڕاده‌گیرێت.
“ژیانا ن‌و- Jiyana Nu” گروپێكی شانۆیی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌یانویست بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی هاوچه‌رخی توركیا نمایشێك به‌زمانی كوردی پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ڕێگه‌ی نمایشكردنی كاره‌كه‌ی ئه‌و گروپه شانۆییه نه‌درا.
گروپه‌كه باسیان له‌وه‌كردووه، “هه‌موومان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه و لهچاوهڕوانیی هاتنی بینه‌ران و ده‌ستپێكردنی نمایشهكهماندا بوین، به‌ڵام له‌ناكاو بڕیاری نمایشه‌كه‌تان قه‌ده‌غه‌یه درا”.
ئه‌وان ده‌شڵێن، شانۆییه‌كه به زۆرینه‌ی زمانه‌كانی جیهان خراوه‌ته سه‌رشانۆ، هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌كردبوه‌وه توركیا ڕێگه‌ی نمایشكردنی ئه‌و شانۆییه به‌زمانی كوردی نه‌دات.