پۆڵەتیک پرێس:
سەرکردەیەکى ڕەوتى حیکمە ئاشکرای دەکات، یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی پارێزگاری نوێی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌یه كه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
فادی شه‌مه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌وتی حیكمه له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی “حكومه‌ت بڕیاری بوێرانه‌ی ده‌ركردوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و هاوسه‌نگی ڕێژه‌ی دراو دوای قسه و باسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بازاڕ”.
ئاماژەى بەوەشکرد، یەکێک لەو بڕیارانە، گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و پاڵپشتیكردنی دابینكردنی نرخی فه‌رمی به بازرگانان له كه‌رته بازرگانییه جیاوازه‌كاندا.
سەرکردەکەى ڕەوتى حیکمە باسی لەوە کردوە، یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی پارێزگاری نوێی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌یه كه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، بۆیه ئه‌م دۆخه‌ی دروستبوه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر ناخایه‌نێت”.
ئەمڕۆ دوو شەممە محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەریەکە لەپارێزگاری بانکی ناوەندی و بەرێوەبەری بانکی بازرگانى لە پۆستەکەی دوورخستەوە، دوای ئەو گۆڕانکارییەش نرخى دۆلار بەشێوەیەکى خێرا لە بازاڕەکاندا دابەزی.