زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلە نوێیەکەی زێت تی ئی بلەید ئەی54 لایت بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە.

زێت تی ئی بلەید ئەی 54 لایت کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی810 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(60+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا