قوباد تاڵەبانی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان: گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی كرد و رایگەیاند: هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هەوێنی پێكەوەژیان و وەلانانی ناكۆكیەكان.

لە پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین لەكاروانی خەباتدا بۆ خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان.

ئەوەشهاتووە، هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هەوێنی پێكەوەژیان و وەلانانی ناكۆكیەكان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی تری سەر گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا بەئامانجی بەدیهێنانی مافەكان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و گەلانی عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا