پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان باکوری پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد.
بەپێی قسەی چەند شایەتحاڵێک، “فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە چیای بەربەزینیان بۆردومانکردووە لە ناوچەی برادۆستی سەربە ناحیەی سیدەکان لە باکوری پارێزگای هەولێر”.
شایەتحاڵەکان وتیشیان، “بۆردومانەکە لە سەعات 10 و 15 خولەکی بەیانی ئەنجامدراوە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو جار ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردووە کە پێیانوایە بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانیان تێدایە”.
ئەوەش هاتووە، تا ئێستا قەبارەی زیانەکان نەزانراوە کە بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دروست بوون.