‎فراكسیۆنی گۆڕان لەبەغدا: ئامادەین دەست لەكاربكێشینەوە

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر حزبەكەیان داوایان لێ بكات ئەوا ئامادەن دەست لەكاربكێشنەوە.

فراكسیۆنەكە لەراگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكەن، جەخت لەناوەڕۆكی راگەیەنراوی پێشوی خۆیان دەكەنەوەو كە حكومەتی هەرێم شكستی هێناوەو پێویستە گۆڕان لێی بكشێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەكەن، ئەگەرچی ئەوان نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵكین و بە دامەزراندن پۆستیان وەرنەگرتوە، بەڵام گەر حزبەكەیان داوایان لێ بكات ئەوا هەمویان ئامادەن دەستبەجێ دەستلەكاربكێشنەوە، چونكە كەسیان چاویان لە پێگەو پۆست نییە.

ئەوەش دەخەنەڕوو، نیگەرانن لەو ئاستە نزمەی مامەڵەكردن لەگەڵ نوێنەری فراكسێۆنی گۆڕان كە لە كۆبونەوەی جڤاتدا كراوەو جێگەی هەڵوەستەی جدییانە، لەبری لێپرسینەوە لە تیمی گۆڕان لە حكومەت بەتایبەت پەلامارێكی ئاست نزمی فراكسیۆنی گۆڕانیان لەبەغدا داوە.

ئەو راگەیەنراوە دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێكە ناكۆكی توند لەنێوان فراكسیۆنی گۆڕان لەبەغداو بەشێك لەبەرپرسانی گۆڕان بەتایبەت تیمی گۆڕان لەحكومەت دروست بووە، وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەكەش جەختی لەوەكردەوە ئەوان لەحكومەت ناكشێنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا