وەزارەتی تەندروستی: دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زۆر خراپە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “لەم کاتەدا دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە و شەوی رابردوو زۆرترین توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون”.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەموزی 2021، لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکاری زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی کۆڕۆنا وەزیری تەندروستی هەرێم سەردانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەکات”.

وەزارتی تەندروستی ئاشكرایكردووە، هەر ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم گەیشتووەتە پارێزگای دهۆك، بەداخەوە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر خراپە، هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە و زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و بڕیار لەبارەی ڕێکاری نوێی و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بدرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا