وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، یەکێکە لە باشترین ئامێرەکانی ئەندرۆید کە توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.

مۆبایلی نۆرد2 فایف جی لە کانزا و پلاستیک و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی ڕوشان و بەرکەوتن دەگرێت، کێشەکەی 189 گرامە، دووریەکانی(158.9/73.2/8.3) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری فلیود ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1200 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی2ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا