مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بڕیارە لەم مانگەدا  مۆبایلێکی نوێی بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو  ڕابگەیەنێت.

مۆبایلی مۆتۆرۆلا ئێچ ئێس پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو دەگرێت، کێشەکەیە 191 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.69 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، بە شوشەی کۆرنین گۆرێلا فایف داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن870 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+16+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بە ڕەنگی ڕەش و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا