هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری راگرتنی دەوام ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت “رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نابێت، هۆكارەكەشی دەخاتەڕوو”.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەموزی 2021، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگاداریەكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە واتە بەرواری 14 و 15ی ئەم مانگە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نابێت بەهۆی پاککردنەوەو دەرمانڕێژکردنی تەواوی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا