ئەمڕۆ ژمارەیەک دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆسەی دادگاییکردنی پێنج لەراگیراوانی دیکەی بادینان بەڕێوەدەچێت.

هەرێم رەفعەت پارێزەری گیراوانی بادینان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، “ئەمڕۆ دادگایی کردنی پێنج لەگیراوانی بادینان لەچالاکوان و رۆژنامەنوسان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان نییە لەسەر ئەگەری دواخستنی دادگاییەکە”.

وتیشی: “بڕیاربوو دادگاییکردنەکە لەڕۆژی 7ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یەکێک لەدادوەرەکان دواخرا بۆ ئەمڕۆ و بڕیارە یەکەم جەلسە بەڕێوەبچێت”.

هەرێم رەفعەت ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ ئەم پێنجەی ئەمڕۆ دادگاییان هەیە بووبوونە شایەتحاڵی چوارەکەی دیکە، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە ئەو چوارە دەبنە شایەتحاڵی ئەم پێنجەی ئەمڕۆ دادگایی دەکرێن.

وتیشی: دوێنێ جگە لەئەندامپەرلەمانان و مافی مرۆڤی عێراق و یەک رێکخراوی نێودەوڵەتی، هیچ کونسوڵخانەیەک و نوێنەری هیچ وڵاتێک لەناو دادگاییکردنەکە نەبوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە بەتۆمەتی هاوكاریكردنی كۆنسوڵخانە و سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق، ژمارەیەكی دیكە لە گیراوانی بادینان دادگایی کران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا