كارنامەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبێتەوە، تەوەرێكی كۆبونەوەكەش تایبەتە بە ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات لە هه‌رێمی كوردستان.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بایكۆتكردنی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام نەدرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 7یتەموز، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام بدات.

لەراگەیەندراوەكەدا تەوەرەكانی كۆبونەوە كە تایبەتە بەگفتوگۆكردن لەبارەی خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە 4ی تەموز سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات.

– خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (١٦) لە ڕۆژی دووشەممە 28ی حوزەیران و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لە لایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان.

– خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٠) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمین).

– خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا