سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هەڕەشە دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند، حه‌شدی شه‌عبی نهێنی و گەرەنتیی مانه‌وه‌ی دەوڵەتی عێراقە‌ و شان بە شانی هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری له‌ شكۆی عێراق ده‌كات.

فالح فەیاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی رایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی، شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە، ”ئێستا زیاتر ئاماده‌یه‌ بۆ شه‌ڕی گه‌و‌ره‌تر و هەرگیز لەناو ناچێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هیچ وڵاتێک ناتوانێ پەیوەندی و هەماهەنگی لە هیچ بوارێک لەگەڵ عێراق بکات، ئەگەر حەشدی شەعبی بە میلیشیا ناو ببات لەبەر ئەوەی ئەوان پارێزەری عێراقن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا