كۆمسیۆن دەرگای دامەزراندنی كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن دەرگای دامەزراندنی بۆ وەرگرتنی كارمەندی بنكەكانی دەنگدا لەرۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئایار كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بانگەوازێكی بۆ وەرگرتنی دەرچوان وەك كارمەندی بنكەی دەنگدان بۆ هاڵبژاردنی داهاتووی عێراق بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە تا سەرەتای مانگی ئاب دەرچوان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی (ihec.iq) داواكاری پێشكەش بكەن.

لە بانگەوازەكەدا هاتووە، ئەو دەرچوانەی داواكاری پێشكەش دەكەن دەبێت چەند مەرجێكیان تێدا بێت لەوانە:  لانی کەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت، لە ساڵی 2002 یان زووتر لەدایک بووبێت، کارتی دەنگدانی هەبێت و بەهۆی تاوانێكەوە حوکم نەدرابێت.

یەكێكی دیكە لەمەرجەكان دەبێت دانیشتوی ئەو پارێزگایە بێت کە دەیەوێ ببێتە کارمەندی بنکەی دەنگدان تێیدا، هاوكات بەڵێننامەیەک پڕبکاتەوە، رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری نایگرێتەوە، کارمەندی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و حزبە سیاسییە رکابەرەکان نەبێت، خزمی پلە چوار بە خوارەوەی کاندیدێک نەبێت

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا