لەبارەی گواستنەوەی خێزانە داعشەكانی کەمپی هۆڵ بۆ عێراق هۆشداری دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی هەرێم و پارێزگاکان لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد ، ئاراستەیەک هەیە بۆ گواستنەوەی خێزانە داعشەکان لەسوریاوە بۆ باشوری موسڵ  هۆشداریش دەدات لەجێبەجێكردنی ئەو هەنگاوە.

شیروان دوبردانی، سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی هەرێم و پارێزگاکان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە نزیکەی ١٠٠ خێزانی چەکدارانی داعش کە بە ٧٠٠ کەس  مەزەندە دەکرێن هەوڵی ئەوە هەیە لە کەمپی هۆڵی  سوریایەوە بگوازرێنەوە بۆ کەمپی جەدە لە باشوری موسڵ لە عێراق.

وتیشی، گواستنەوەی خێزانەکانی داعش گوزارشت لەمەترسییەكی گەورە دەكات  بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق  لەبەر ئەوەی خێزانەكانی داعش هەڵگری ئایدۆلۆژیایەكی توندڕەون.

پێشتر قاسم ئەعراجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هۆشداری دابوو لە مەترسییەكانی  کەمپی هۆڵ لە سوریا و بە بۆمبی کاتی وەسفی کرد و  بە هەڕەشە بۆ سەرئاسایشی عێراق ناوی برد.

کەمپی هۆڵ یەکێکە لە گەورەترین کامپەکان کە خێزان و ئەندامانی داعشی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا