ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریاڵ مەدرید ڕەول گۆنزالیز لەسەر ئەو ئاستەی بەم دوایانە کریستیانۆ پێشکەشی دەکات هاتە دەنگ .
هێرشبەرە مێژویەکەی مێرەنگی ووت كریستیانۆ رۆناڵدۆ خێراییه‌كه‌ی جارانی نه‌ماوه، ئه‌و ئێستا زیاتر له نێو ناوچه‌ی سزا ده‌مێنێته‌وه و یاری ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كریستیانۆ هێشتا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، زۆرێك له ئه‌ستێره‌كان له‌و ته‌مه‌نه‌ی ئێستای كریس وازیان له یاریكردن هێناوه .
پاش ڕۆشتنی کریستیانۆ بۆ یانەی یۆفانتۆس زۆرینەی چاودێران پێیان وایە کریس ئاستی بە تەواوی پاشەکشەی کردوە .