وەزارەتی دارایی: نازانین لێبڕینی موچەی ئەم مانگە چەند دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایدەكات، هێشتا روون نییە ئەم مانگە لێبڕینی مووچە بەڕێژەی چەند دەبێت، سەرچاوەیەكیش لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەگەر هەیە موچە بە لێبڕینی 25% دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لەوەزارەتی دارایی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەم مانگەش دابەشكردنی مووچە لە رۆژی ۲٥ی مانگ دەست پێدەكات، بەڵام هێشتا روون نییە ڕێژەی لێبڕینەكە چەند دەبێت.

وتیشی، “بەهۆی نەبوونی سویلە لە بانكەكان، تا ئێستا نازانین بۆ مووچە چەند پارەمان دەبێت، بۆیە دەبێت چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران بكەین میكانیزمێك دیاریی بكات بۆ دابەشكردنی مووچە”.

هاوكات بەپێی زانیارییەكان كە لە ئەنجومەنی وەزیران دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە لێبڕینی مووچە بۆ مانگی ئادار بە نزیكەی لە ٢٥٪ دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە دوو مانگی رابردودا حكومەتی هەرێم بەڕێژەی 21% موچەی دابەشكرد، بەڵام ئێستا نرخی نەوت نزیكبوەتەوە لە 70 دۆلار بەوهۆیەشەوە فەرمانبەران چاوەڕوان بوون ئەم مانگە بەبێ لێبڕین یاخود، بەرێژەیەكی كەمترى لێبڕین لە مانگەكانی پێشوو موچە وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا