گومرگی باشماخ: بۆ لابردنى ترانزێت پابەندی بڕیارەكەی عێراق نابین

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ تۆمەتەكانی حكومەتی عێراقی رەتكردەوەو رایگەیاند، دەروازە سنورییەكانی هەرێم پابەندی پێناسەی گومرگی بووە.

شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دوای روخانی رژێمی بەعس بە بڕیاری پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی ئەوكاتی ئەمریكا لە عێراق ترانزێت لە دەروازە سنورییەكانی عێراقدا راگیرا، هاوڵاتیان بە هەڵە لە ترانزێت تێگەشتوون ئەگینا ئەو بابەتانەی بەترانزێت لە وڵاتانەوە دێنە لای ئەوان هاوردەیە.

وتیشی، “بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق ئاماژە بەوەكراوە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم ئەم بڕیارە نایانگرێتەوە گوایە بەهۆی ئەوەی هەرێم پابەند نەبووە بەبڕیاری ژمارە 13 كە تایبەتە بە پێناسەی گورمگییەوە ئەمە راست نییە و 100% پابەندبووین پێیەوە”.

روونیشیكردەوە، وەكو حكومەتی هەرێم چەند ساڵە كۆمەڵێك رێنمایی خۆیان هەبووە دەربارەی ترانزێت و جێبەجێیان كردووە و لەسەریشی بەردەوام دەبن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، حكومەتی عێراق رۆژی 9ی شوبات بە نوسراوی ژمارە 2035 بڕیاریداوە بە نەهێشتنی ترانزێت لە مەرزەكانی هەرێمی كوردستانەوە، ئەوە بەبیانوی ئەوەی هەرێم پابەند نەبووە بەبڕیاری ژمارە 13ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە لە 2019 دەرچووە و بڕیارەكە تایبەتە بە پێناسەی گومرگی و نەهێشتنی لێ خۆشبونی گومرگی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا