پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنى مووچەى کرێکارانى خانەنشینى بیمەکراو بەشێوەیەک لە 150هەزار دینار زیاتر نەبێت و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە مووچەى خانەنشینییان لە 700 هەزار دینار کەمتربێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانى 2024 ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا بە زۆرینەى دەنگ بڕیاردراوە مووچەى کرێکارانى خانەنشینى بیمەکراو زیادبکرێت.
ڕونیکردوەتەوە، بەگوێرەى بڕیارەکە مووچەى ئەو چینە بەشێوەیەک زیاد دەکرێت کە لە 150 هەزار دینار زیاتر نەبێت، هەروەها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەى خانەنشینییان لە 700 هەزار دینار زیاتر نییە.
هاوکات بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، زیادکردنى مووچەى کرێکارانى خانەنشینى بیمەکراو، کرێکارانى خزمەتگوزارى و خاوەن پێداویستى تایبەتیش دەگرێتەوە.