کەسێک بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆمەتبارێکی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر.

رۆژی چوارشەممە، 3-4-2024، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 1ـی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە چالاکیەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

راشیگەیاند، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانا دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکان باس لەوەشدەکات، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا