ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەکات؟

ئەگەر پارتی لەسەر هەڵوێستی خۆی پێداگربێ و بەشداری هەڵبژاردن نەکات چی ڕودەات؟

بە پاساوێکی بیانوئامێز پارتی دەیەوێ لانی کەم هەڵبژاردن لەو ڕۆژەدا نەکرێ کە سەرۆکی هەرێم دیاری کردوە و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش خەریکە ئامادەکاری بۆ دەکات. ئەگەر لایەنە کوردستانیەکانی تریش لەسەر هەڵوێستی خۆیان موکوڕبن و جارێکی تریش کاتی هەڵبژاردن دوانەخرێ، ئەوا ڕووبەڕووی چەند ئەگەرێک دەبینەوە:

یەکەم: هەڵبژاردن بەبێ پارتی بکرێ.

دووەم: هەڵبژارن بکرێ و پارتی لە دهۆک و هەولێر رێگری لێ بکات.

سێیەم: عێراق سەرپەرشتی پرۆسێسەکە بکات.

چوارم: هەڵبژاردن لەو پارێزگا و ناوچانە بکرێ کە پارتی ناتوانێ ڕێگری لێ بکات. سەبارەت بە خاڵی یەکەم و سێیەم قوڕسن، بەڵام ڕەنگە پرۆسەکە بەنیوەچنی بەڕێوەبچێ و هەڵبژاردنی سەرتاسەریش مایە پووچ بێتەوە. بە بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و قەوارەی هەرێمیش مەترسی داڕمان و هەڵوەشاندنەوەی دەکەوێتەسەر.

بە بەڕێوەچوونیشی بەشێوەیەکی نیوەچل، ڕەنگە هەرێمی کوردستان بەرەو دوو ئیدارەیی بباتەوە و شێوازی بەڕیوەبردنی ئێستا و هەڵوێستی لایەنی زالیش ئەوەی لێچاوەڕێ دەکرێ!

کەواتە ئێمە لەناو قەیرانێک داین. ئەو هێز و لایەنانەش کە هەژموونیان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، دوو بەشن: بەشێکیان لە هەوڵی چارەسەرکردندان و هاوکاریمان دەکەن، بەشەکەی تریشیان لە هەوڵی قوڵکردنەوە و لێکترازانی زیاترماندان.

کەواتە ئەرک و بیرکردنەوەی لۆجیکی ئەوەیە کە پارتی لەکەری شەیتان بێتە خوارەوە و لەگەڵ لایەنەکانی تر بەیەکەوە بەڕێگایەکی دیموکراسی نیشتمانەکەمان لەو قەیرانە مەترسیدارە ڕزگار بکەین. بەپێچەوانەوە بەدوور نازاندرێ کە پێشهاتی وا بێتە پێشەوە گەلەکەمان باجێکی ئەوەندە گەورەبدات بەدەیان ساڵی تریش نەتوانین شوێنەوارەکەی پڕبکەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا