پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وادەی کۆتایی هاتنی ئەو رەشەبایە ئاشکرابوو کە ماوەی چەند رۆژێکە سەنتەری شاری سلێمانی و دەرووبەری گرتووەتەوە
ئاسۆ كهمال، بهڕێوهبهری كهشناسی و بوومهلهرزهزانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە کاریگەرى ئەو با بەهێزەى ناوچەکەى گرتووەتەوە بەرەو لاوازى دەچێت و تاوەکو شهو کاریگەرى بهتهواوی نامێنێت.
وتیشی: ئەمڕۆ پلهی گهرما بهجێگیری دهمێنێتهوه، بەڵام سبەى پلەى گەرما 2 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە
پاش لاوازبوونی کاریگەرییەکانی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست کە چەند رۆژێک ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی لە ماوەکانی رابردوودا گرتەوە و بارانێکی زۆر باری، بایەکی بەهێز بە خێرایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا روو لە ناوچەکانی سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد و ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە.