تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک بە مەبەستی چاککردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەکە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرێتی ھاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە تونێلی دەربەندیخان لە سەعات 10 ی سەر لەبەیانییەوە، تا سەعات دووی پاش نێوەڕۆ بە مەبەستی چاککردنەوەی ئاوەڕۆی تونێڵەکە دادەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی داخستنی تونێلەکە ئۆتۆمبێلی بچوک لە تونێڵی خوارەوە ھاتووچۆ دەکات واتا بەسەر بەنداوەکەدا تێپەڕ دەبن، ئۆتۆمبێلی بارھەڵگریش ھەر لە زاڵگەی بانی خێڵان رادەگیرێن و رێگەیان پێنادرێ تێپەڕببن، لە رووی ئەودیویش لە سێ رای چیای بەرانان بەھەمان شێوە و رادەگیرێن تا کردنەوەی تونێڵەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا