ژمارەیەك لە گەڕەكە كۆنەكانی هەولێر چۆڵكران

پۆڵەتیك پرێس

لە هەولێر چەند گەڕەكێكی كۆنی چۆڵكران تاوەكو وەك گەڕەكێكی كۆنی شوێنەواری رێكبخرێنەوە.

 

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەر یەك لە گەڕەكەكانی (خانەقا – تەعجیل – عارەبان)، كە چەند گەڕەكێكی شوێنەواری كۆنی شارەكەن لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەت چۆڵكراون و وەك گەڕەكی دێرینی شوێنەواری رێكدەخرێنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خێزانانەش كە لەو گەڕەكانەدا بوون قەرەبوو كراونەتەوە و ئەو گەڕەكانە بوونەتە شوێنێك بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاك.

باسی لەوەشكرد، بەشێك لەخانووەكانیش بەهۆی نزیكییان لە بازاڕ، رووخێنراون و كراونەتە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل.

 

گەڕەكەكانی خانەقا، تەعجیل و عارەبان، بەشێكن لە مێژووی كۆنی هەولێر، بەڵام بەهۆی پەراوێزخستنیانەوە خەریكە لەناودەچن و سیما كۆن و كەلەپوورییەكەیان لەدەست دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا