خەڵاتی خوایە بۆ نەتەوەی بەلەنگاز و بندەست

نەتەوەیەک ناتۆی نەبێ شەڕی پارێزگاری بۆ بنوێنێ و (وارشۆ)یەکی نەبێ واژۆی هاوپەیمانێتی و گەلەکۆمەکێی پەرژینی مانەوەی بۆ بکات, خوا بە مامە ڕیشەیەکی پڕ لە ئازایەتی و شەهامەت  قەرەبووی دەکاتەوە .

ئەمە حیکاتەکەیە و ئەمە داستانی مامە ریشە لە ویژدانی گەلی کورد و لە یادگەی یەکێتیدا بەرجەستە دەکات.

ناونیشانی مامە ریشە هەر کۆدی چەند نەبەردییەکی پێشمەرگانە ،لە وێنەی شەڕی حەمک،  ناکاتەوە. بەڵکو ناونیشانە بۆ زۆر ڕەهەند.

باسکی بەهێزی پێشمەرگایەتی هەر خەباتی چەکداری  و توند وتیژی  شۆڕشگێڕی رەواودادپەروەرانە نییە، کە بڵێین ئەم باسکە بەهێزە مامەڕیشەی هەیە و فیسارە فەرماندەی ئازای لە کۆڕی خەبات پێگەیاندووە.  باسکی بەهێز ئیرادەی دەستپێشخەری و  جولاندنی کەیسی تازە و رۆژانەیە. یانی بە کورتی و کرمانجی کارێک بکەیت بزووتنەوەکەت لە چاوەڕوانی کرداری غافلگیری بەرامبەر و پەرچەکرداری شپرزەی تۆ نەبێت. خۆی بخوڵقێنێ و بکات .

شۆرش و بزوتنەوە لە شاخ و دۆڵ و دەڤەری ئازادکراو زۆنی عەسکەری فیرار نییە  شوێنی تەناهی هەبێت . شۆرش و بزوتنەوەەی و پێشمەرگەی خۆی حەشار نەداوە و بێ ئیش  نییە بۆ ئەوەی یاداشتی رۆژانە تۆمار بکاو فڵچەی بێتاقەتی بە تابلۆی  رێکەوت و (بە تەمای خوای) دا بساوێ. ئەگەر ئەمەت کرد ئەوا چەندی بکەی و بکۆشی هەر لە قۆناغی پێکوتە و خەباتی سەلبیدا گیر دەخۆی.

شۆڕش هەر خۆی ناوێکی پارالێلە بۆ دەستپێشخەری و دەستکردنەوە.

ئەمە جەوهەری تێکۆشانی مامە ریشە و  ئەمەش نهێنی نەمری ناو و جێگەیەتی لە یادەوەری شۆڕش و یەکێتیدا.

هەتا ئاتاج و پێویستی بۆ دەستپێشخەری و دەستوەشاندن و گورز نواندن هەبێ  مامە ریشە بە ناو و  وێنەو دیمەنی بە شکۆوە ئامادەیە.

چونکە بزوتنەوەی کوردستان تا دەگاتە دوا مەنزڵی مافی چارەنووس و خاوەندارێتی لەکەرکوک وەک زێدی مامە ریشە و وەک گرۆکی مەسەلەی کورد لە عێراق ،هەر مەحکومە بە جولە و دەستکردنەوەی ئازایانە.

شەرت نییە لە کایەی وەک کایەی پێشمەرگایەتی کە مامە ریشە قارەمانەکەی بوو، بەڵکو لە زۆر کایەی تریشدا. لەوانەش مامەریشە ئاسامان گەرەکە.

ئێمە ئەندامی نەتەوەی  بندەستین و ناتۆ و ڤانتۆم هێزی ئامادەمان هیمەتی (مامەریشانەیە) لە ململانێی دیموکراسی تا کەینووبەینی ڕاڕەوەکانی پشتەوەی سیاسەتیش, بۆیە بەخێر بێتەوە یادی شەهید مامەریشە و یادەکەی بەخێر.

ستران عەبدوڵڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا