لوید ئۆستن بۆ سودانی: ئەمەریکا مافی خۆیەتی وەڵامی گرووپە چەکدارەکان بداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، حزبوڵا و بزوتنەوەی نوجەبا بەرپرسیاری زۆرینەی ئەو ھێرشانەن کە دەکرێنەسەر ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ئەوەش پێشێلکردنی سەروەری و ئارامی عێراقە.

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و باسی لە پابەندبوونی بەغداد کردووە بە پاراستنی دیبلۆماتکاران، جەختیشیکردووەتەوە کە واشنتن بەرامبەر ھەر ھێرشێک مافی بەرگریکردن لە خۆی بەکاردەھێنێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ھەردوو گروپی چەکداری “حزبوڵا و بزوتنەوەی نوجەبا” کە ھاوپەیمانی ئێرانن، بەرپرسیار زۆرینەی ئەو ھێرشانەن کە دەکرێنەسەر ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ئەو ھێرشانەش پێشێلکاری سەروەری و ئاسایشی عێراقن.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، سەرکۆنەی ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی ئێران ئازادانە خاکی عێراق بۆ کردنەئامانجی ھاوپەیمانان بەکاردەھێنن، بۆیە داوای لێپرسینەوە لەو گروپانە و سزادانیان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا