خەڵاتی نۆڤڵ دەدرێتە زانایانی داهێنەری پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خەڵاتی نۆبڵی فیزیۆلۆژی یان پزیشکی بۆ ساڵی 2023 بەهاوبەشی درایە دوو زانای بواری پزیشکی کە پەرەیان بە پێکوتەی mRNAی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابوو

د. کاتلین کاریکۆ و د. دریو وایزمان، دوو زانای بواری پزیشکین و بە پەرەپێدەری داهێنانی پێکوتەی mRNAی کۆڤید-19 دادەنرێن. هەردووکیان بەهاوبەشی بوون بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بۆ ساڵی 2023، لەبەرامبەر ئەو دۆزینەوە گەورەیەیان کە لەبواری پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەستیان هێنابوو.

پێشتر ڤاکسینەکەیان تەنها لە بواری تاقیکردنەوەدا بەکاردەهات. بەڵام لە ئێستادا بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی، پێکوتەکە دراوە بە ملیۆنان خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا.

لیژنەی دابەشکاری خەڵاتەکانی نۆبڵ دەڵێت، “براوەی خەڵاتەکان هەوڵێکی زۆریان دا بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی لەدەستی گەورەترین مەترسی سەر تەندرووستی مرۆڤ لە سەردەمی مۆدێرندا”.

پێکوتەی تەندرووستی بەکاردێت بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش بۆ شەڕکردن و بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆس و بەکتریا.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز بۆ وڵاتانی سکاندەناڤیا، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆڤڵ دەستپێدەکات. سەرەتای هەموو مانگێکی ئۆکتۆبەر، لیژنەی دابەشکاری خەڵاتەکانی نۆبڵ لە ستۆکهۆڵم و ئۆسلۆ کۆدەبنەوە و براوەی خەڵاتەکانی ساڵ دیاری دەکەن.

لە سەرەتاداو لە یەکەم راگەیاندنی براوەی خەڵاتەکانی نۆڤڵ، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی دیاریکران. لەپاش ئەوانیش هەموو رۆژێکی هەفتە و تا رۆژی 9ی ئۆکتۆبەر سەرجەم خەڵاتەکانی دیکەی بوارەکانی فیزیا، کیمیا، ئەدەب، ئاشتی و ئابووری دابەشدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا