پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە بردنەوەی لە یانەی تۆپچییەكانی ئەرسیناڵ یانەی لیڤەرپول پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی پریمەرلیگ توانی لە 3 یاری 9 خاڵ كۆبكاتەوە و هاوشان لەگەڵ هەردوو یانەكانی ئیڤەرتۆنی هاوشاری و یانەی لیستەر سیتی.
لیڤەرپول هەر لە سەرەتاوە بەهێزتر بە دەركەوت و باشتر یاری كرد سەرەڕای ئەوەی لە خولەكی 25 ی گێمی یەكەم ئەرسیناڵ بە گۆڵێك پێشكەوت دوای 3 خولەك لیڤەر یارییەكەی یەكسان كردەوە لە ڕێی سایدۆ مانێ دواتر و لە خولەكی 34 ڕۆبیرتسۆن یانەكەی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم و گێمەكەش هەر بەو ئەنجامە بە كۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا لیڤەر بە هەموو شێوەیەك بەهێزتر بوو و ئاستی ناوازەی خۆی پێشكەش كرد و بە گۆڵێكی تر ئەنجامەكەی بەرز كردەوە بۆ 3 كە لە خولەكی 88 گۆتا تۆماری كرد بەو ئەنجامەش سێیەم یاری بردەوە و خۆی گەیاندە لوتكە.
پێشتریش یانەی ئەستۆن ڤێلا بوو بووە میوانی فۆڵهام و یارییەكەی بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام لێ برد بۆوە.
ئەنجامی هەردوو یارییەكەی دووشەممە
فۆڵهام 0 X ئەستۆن ڤێلا 3
لیڤەرپول 3 X ئەرسیناڵ 1
دانەر ئەسڵان