زیدان ترسی لە ڕۆژی چوارشەممە نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
زەینەدین زێدانی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی فەڕەنسا و جیهان و خاوەنی 5 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید چ وەك یاریزان چ وەك یاریدەدەری ڕاهێنەر دواتریش وەك ڕاهێنەری یەكەم خۆی شانازی بە بوونی خۆیەوە دەكات لە یانەی شاهانە و هیچ ترسێكیشی لە داهاتووی خۆی نییە لەگەڵ یانەكە ئەگەر دوو سبەی چوارشەممە دوور بخرێتەوە لە كارەكەی.

لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بۆی ساز كرا لە پەراوێزی ئامادەكارییەكانیان بۆ میوانداری كردنی یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی لە گەڕی 3 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا زیزۆ ئاشكرای كرد: (یاری بە یاری و پاڵەوانێتی بۆ پاڵەوانێتی ئامادەكاری دەكەین و خۆمان بە باشترین شێوە ساز دەكەین هەموو پێداویستییەكی ئەو یارییانە ئامادە دەكەین كە لە پێشمانە ئیتر دواتریش دەچینە نێو یاریگاوە).

زیدان كە دۆخی زۆر باش نییە و مەترسی دوورخستنەوەی لە سەرە لە لایەن فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵەوە لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دا وتی: (بە هیچ جۆرێك بیر لەو شتە ناكەمەوە ئێمە سبەی شەو یارییەكی گرنگمان هەیە لە خولی یانە پاڵەوانەكاندا ئەوە لای من گرنگە هیچ شتێكی تر گرنگ نییە هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە ئیتر چی تر ڕوو دەدات ئەوە بە دەست كەس نییە هەر دەبێت ببینین).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا