پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق له گرتەیەكی گیدیۆیدا رایگەیاند “موسڵمانم و كوڕەكەشم ناوی عەلییە و پێشتریش له عێراق كارم كردووە”.
مارك برایسۆن ریتشاردسۆن، باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆی لە هەژماری تایەبتی خۆی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت “بۆ جاری دووەمە لە عێراق كاردەكەم، پێشتر لەساڵانی 2013 و 2014، جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا بووم له عێراق، جێگەی خۆشحاڵییە بۆ جاری دووەم هاتوومەتەوە بۆ عێراق”.
دەشڵێت “هاتووم په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و عێراق بده‌م، چونكە موسڵمانم وزۆر شت له‌سه‌ر مێژووی عێراق ده‌زانم، ده‌مه‌وێت سه‌ردانی زۆربه‌ی شوێنه‌كانی عێراق بكه‌م، بۆ كۆكردنەوەی زانیاری”.
بەوتەی خۆی مارك برایسۆن ده‌رچووی زانستی ئایینهكانە و به‌نیازە چه‌ندین كاری نوێ ئەنجام بدات، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی “عه‌لی” كه له له‌نده‌نه، قسه دەكات پەرە بە زمانی عەرەبی دەدات.