پۆڵتیك پرێس
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی 71 پەرلەمانتار سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئایاری 2021، پەرلەمانی كوردستان لە كۆبونەوەی ئاسای خۆیدا و بەدەنگی پەرلەمانتاران موننا یوحهنای وەك سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم دیاریكرد.
لە وتارێكیشیدا موکنا یوحەنا، سەرۆكی هەڵبژێردراوی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند: “له رۆژانی داهاتوو بهرنامهی كاری خۆم رادەگەیەنم و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەكەم ئەنجام بدرێت”.
وتیشی، دوای سوێندخواردنم بەفەرمی دەست بە بەرناوە كارو پلانەكانم لەبواری مافی مرۆڤدا دەكەم.
پرۆفایلی مونا یوخەننا یاقو
– لەدایکبووی ساڵی 1970
– دایکی دوو کچ و کوڕێکە
– دانیشتووی هەولێرە و کریستیانە
– ساڵی 1990-1991 بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە
– دواتر ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە
– دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی
– چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بەدیاریکراوی مافی پێکهاتەکانە، و مامۆستای زانکۆیە
– دکتۆرای لە یاسای نێودەولەتی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، پسپۆڕی لە کاروباری کەمینەکان هەیە
– یەکێک بوو لەو 21 کەسەی لە 20ی ئایاری 2015 پەرلەمان کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوری کوردستان پێکیهێنا و دەنگی لەسەردان.
– کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لەساڵی 1990-1991 تەواوکردووە
-1996 بڕوانامەی ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە
– لەساڵی 2004 دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێنانەوە لە پاراستنی کەمینەکان
– مامۆستایە لە کۆلێژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەددین و بەرپرسی یەکەی مافی مرۆڤە لەو کۆلێژە
– زمانەکانی سریانی، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت
– دامەزرێنەری یەکێتی ئافرەتانی ئاشووری و کۆمەڵگەی حەدیاب بۆ توانستەکانە