پۆڵەتیك پرێس
جێگری سەرۆك كۆماری توركیا ھێرشەكانی شەوی رابردووی سەر ھەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و ڕایدەگەیەنێت “توركیا لە هێرشەكەی سەر باشیك بێدەنگ نابێت”.
شەوی رابردوو، لە سنووری باشیک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا و حەشدی وەتەنی، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش رایگەیاند، سەربازێکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە. دوای هێرشەکەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیامێكدا رایگەیاند “ئەم پەلامارە ناپاكانەیە و بێ وەڵام نابێت و وەڵامێكی هاوشێوەی دەدرێتەوە.
جەختیكردەوە، كە توركیا لە هێرشەكە بۆسەر سنوری باشیك بێدەنگ نابێت و هەڵوێستیان دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، هاوكات هەر شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.