پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ به له یاریی كۆتایی جامی سۆپه‌ری ئیسپانیا كه بریاره سبه‌ی له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بلباو بكرێت، رۆنالد كۆمانی راهێنه‌ری بلوگرانه قسه‌ی بۆ میدیاكاران كرد به‌مجۆره:
کۆمان:
تیپەکەما لە دۆخێکی باشدایە و دڵخۆشین بە گەیشتن بە یاریی کۆتایی، هه‌روه‌ها یاریەکی ئاڵۆز دەبێت بەرامبەر تیمێک کە بە سەختی کار دەکه‌ن بۆ بردنه‌وه، ئێمە پێویستە یاریی خۆمان بکەین به‌و ستایله‌ی هه‌مانه، جگه له‌وه هیوادارم سبەی میسی ئاماده‌بێت.
کۆمان:
میسی لەگەڵ ئێمە راهێنان دەکات و دواتر دەبینین کۆتا وشە بۆ یاریزانێک دەبێت کە جەستەی لە هەموو کەسێک باشتره. بەدڵنیاییەوە هیوامان وایە زۆر باش بێت و یاریی بكات به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بلباو، چونكه باسی باشترین یاریزانی جیهان دەکەین، بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەو لەوێ نەبێت بیری دەكه‌ی.
له‌سه‌ر نیتۆ کۆمان دواو وتی:
بەڵێ بریکاری نێتۆ داوای ڕۆیشتنی کرد، بەڵام وتم نەخێر ، نێتۆ گۆڵپارێزێکی نایابە بۆ ئێمە و ئێمە دەمانەوێت لە تیپەکەدا بمێنێته‌وه.