هەفتەی داهاتوو شاندێكی سیاسی هەرێم دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەئامانجی لابردنی بەربەستەكانی بەردەم تێپەڕاندنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق شاندێكی سیاسی هەرێم دەچنە بەغدا.

سەرچاوەكە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزبە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبنەوە، ئەوەش بەئامانجی لابردنی ئەو بەربەستانەیە كە هەوڵدەدرێت لەكاتی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لەپەرلەمانی عێراق بۆ پشكی هەرێم دابنرێت.

لەئێستادا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە پەرلەمانی عێراق، پشكی هەرێمیش لە پرۆژە یاساكە بە رێژەی 12.67% دیاریكراوە كە زیاتر لە 13 ترلیۆن دینارە.

ئەو سەردانەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردودا شاندێكی حكومی بۆ ماوەی دوو هەفتە سەردانی بەغدایان كردو دوای چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی، بەڵام نەگەشتنە هیچ جۆرە رێككەوتنێك.

هاوكات پەرلەمانتارانی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق داوایانكرد، شاندێكی سیاسی سەردانی بەغدا بكەن و پێشوەختە رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بكەن تاوەكو هاوشێوەی پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایی بەبێ كورد پرۆژە یاسای بودجەش تێنەپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا