عێراق نوێنەری 11 وەزارەت و دەستە دەنێرێتە مەرزی كێلێ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی بەفەرمی ناساندنی دەروازەی سنوری كێلێ، عێراق تائێستا نویێنەری 11 وەزارەت و دەستەی رەوانەی ئەو دەروازەیە كردووە، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕینیش دەڵێت “تەنها واژۆی سەرۆك وەزیرانی ماوە”.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی دەروازەی سنوری كێلێیان كرد، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگادار بوونی كارەكانی دەروازەكە.

جەوهەر رەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی كێلێ بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئامانجی سەردانی شاندەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ لەنزیكەوە ئاگادار بوونی كاری لیژنەكانی پێشتری دەروازەكە و جێبەجێكردنی مەج و رێنماییەكان بووە”.

وتیشی”بەمەبەستی بەفەرمی ناساندنی دەروازەكە عێراق تائێستا نوێنەری 11 وەزارەت و دەستەی بۆ دەروازەی كێلێ ناردووە، كاری بینا و پرۆژەكانی دیكەی دەروازەكە بە رێژەی 60% تەواو بووە ئەوەی ماوەتەوە كاری قیرتاوكردنی رێگا سەرەكیەكانی مەرزەكەیە”.

بەوتەی بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین، بۆ بەفەرمی ناساندنی دەروازەكە تەنها واژۆی سەرۆك وەزیران ماوە، ئەگەرنا هیچ كێشەیەكی دیكەی نەماوە تا بە فەرمی بناسێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو بۆ سەرۆك وەزیران كراوە و چاوەڕوانی وەڵامن.

لەماوەی رابردوودا بۆ هه‌ر چوار ده‌روازه‌ی سنوریی كێلێ، سه‌یرانبه‌ن، ته‌وێڵه‌ و پشته‌ وه‌ك ده‌روازه‌ له‌هه‌رێم به‌فه‌رمی نه‌ناسێنراوه‌ و دانی پێدانه‌نراوه‌ وبەڵام تائێستا حكومەتی عێراق فه‌رمانی بۆ ده‌رنەكردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا