لیژنەیەك بۆ كارمەندە دەستبڕاوەكەی كارەبا پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەێت “لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئەو كارمەندەی بەهۆی تەزووی كارەباوە لەكاتی كاركردنیدا هەردوو دەستی لەدەستدا پێكهێراوە و وەزارەتی تەندروستیش هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ چارەسەركردنەكەی لەئەستۆ دەگرێت”.

رۆژی 7ی ئابی 2021، تیمێكی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا دەچێتە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە)، كارمەندێكیان بەناونیشانی سەرۆكی تێبینەری تەكنیكی بەناوی كەریم عەبدولحەمید كەریم تەزووی كارەبا لێی دەدات و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە لەئەنجامدا هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێمیش لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە پێکهێنراوە و وەزارەتی تەندروستیش هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ چارەسەریی ئەو کارماندە پێشکەش دەکات و پاراستنی گیانی کارمەندەکانی لە کارە پێشینەکانی دادەنێت”.

May be an image of 1 person and standing

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا