عێراق گەشتەكانی بۆ بیلاروسیا رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

میدیاکانی عێراق بڵاویانكردەوە، سەرچاوەیەک لە هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندووە، لە ئێستادا گەشتی نێوان بەغدا و مینسک راگیراوە ئەوەش لەژێر فشاردا، ئەویش دوای ئەوەی شەپۆلێکی کۆچبەران لە بێلاروسیاوە بۆ لیتوانیا دەستیپێکردبوو.

بڕیارەكەی هێڵی ئاسمانی عێراق لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا شەپۆلێکی کۆچکردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ لیتوانیا دەستیپێکرد،ئەویش دوای ئەوەی هاوڵاتیان بە گەشتكردن و لەرێگەی فرۆكەخانەكانەوە دەچوونە بێلاروسیا، ئەوەش وایکرد هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بيلاروسیا رابگرێت.

سەبارەت بەڕاگرتنی گەشتەكان لەنێوان عێراق و بیلاروسیادا، تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تائێستا هیچ نوسراوێکیان لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراق بەدەست نەگەیشتووە کە گەشتکردن بۆ بیلاڕوسیا ڕاگیرابێت و هیچ زانیارییەكیش بەفرۆكەخانەی سلێمانی نەدراوە.

وتیشی، بۆیەكەمجار هەفتەی رابردوو لەفرۆكەخانەی سلێمانییەوە گەشتێك بۆ بیلاڕوسیا كراوەو دوای ئەوە هیچ گەشتێك بۆ بیلاروسیاو لیتوانیا نەكراوە.

هەفتەی رابردووش لیتوانیا بەربەستێكی تۆكمەی لەنێوان سنووری و بیلاروسیادا دروستکرد ئەویش لەپێناو ئەوەی كۆچبەران نەتوانن لەناو خاكی بیلاروسیاوە بچنە ناوڵاتەكەیان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا