پۆڵتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای دوو رۆژ لەبەردەوامی بایكۆتكردن و ناڕەزای دەربڕین بەهۆی پێنەدانی موچەكانیان بۆماوەی شەش مانگ، ئەمڕۆ پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای شێرپەنجە لە سلێمانی بایکۆتیان شكاند و دەستیان بەدەوامكردن كردەوە.
ماوەی دوو رۆژ پزیشك و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکان و کێشەی کەمی دەرمانەوە مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاند و تەنها بۆ دۆخی فریاگوزاریی چارەسەر بە توشبووانی شێرپەنجە دەدرا و بەوهۆیەوە نەخۆشانی شێرپەنجە لەدۆخێكی خراپدا بوون و چارەسەریان بۆنەدەكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمڕۆ چوار شەممە 16ی حوزەیرانی 2021، دەرگای نەخۆشخانەکە بەرووی توشبووانی شێرپەنجەدا کراوەتەوە و پزیشك و كارمەندان دەستیان بەدەوامكردن كردووەتەوە.