دەوڵەتی یاسا: هەردواخستنێك لەهەڵبژاردن یاریكردنە بەئاگر

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت “هەر دواخستنێک لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق یاری بە ئاگر دەکرێت و عێراق بەرەو قەیرانێکی ئاڵۆز دەبات”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێووەبچێت.

رەعد ئەلماس، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، هەرلایەنێكی سیاسی عێراق هەوڵ  بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان بدات بەهەرپاساوێک بێت ، ئەوا دەبێت یاری بە ئاگر بکەن، چونكە دواخستنی ئەو پرسە عێراق بەرەو قەیرانێكی ئاڵۆز دەبات.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی یاسا وتیشی:”باشترین بژاردە بۆ پرۆسەی سیاسی ئەوەیە کە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و شەفاف ئەنجام بدریت وەک ئەوەی کۆمسیۆنی باڵا دیاری کردووە، حکومەت پابەندبێت بە ئاسایشی هەڵبژاردنەکانەوە و هەموو مەترسییەک بۆ دەنگدەران و کاندیدەکان نەهێڵیت”.

رەعد ئەلماس جەختدەكاتەوە پێویستە حكومەت بۆ قۆناغی ئایندە ئامادەبكات، تا پرۆسەی سیاسی لەوقەیرانەی تێیكەوتووە رزگاربكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا