ڕۆحانی: لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەنگاوی گەورەمان ناوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ڤییەنا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا بە سەرکەوتنی گەلی ئێران کۆتایی دێت. وتیشی، “لە گفتوگۆکانی ڤییەنا هەنگاوی گەورەمان ناوە”.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی ئایاری ٢٠٢١ لە کۆبوونەوەی هەفتانەی حکومەتی ئێران وتی، “ئەم حکومەتە ماوەی هەشت ساڵە چووبێتە هەر گفتوگۆیەکەوە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، بەپێچەوانەی حکومەتەکانی پێشوو کە بە چەند بڕیارێک دژی ئێران لە گفتوگۆکان هاتوونەتە دەرەوە”.

هەر لەبارەی گفتوگۆکانی ڤییەناوە، عەباس عێراقچی کە یەکێک لە گەورە دانوستانکارانی پرسی ئەتۆمی ئێران و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەیە وتی، ” پێشکەوتنی گەورەمان لە دوو هەفتەی رابردوودا بەدستهێناوە، بەڵام هەندێک بابەتی سەرەکی ماونەتەوە کە بڕیاردان لەبارەیانەوە پێویستی بە گەڕانەوە حکومەتەکان هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەسەر چەند پرسێک ڕێککەوتن کراوە، نزیکین لە گەیشتن بە ڕەشنوسی ڕیککەوتنەکە”.

عێراقچی وتیشی، ” دوای گفتوگۆکانی ئەمڕۆ دەگەڕیێینەوە بۆ پایتەختی وڵاتەکان، دواتر بۆ قۆناغێکی نوێی گفتوگۆ لە ڤییەنا هەنگاو دەنێین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا