بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا متمانەی بەخشیە وڵیەم بێڕنز كاندیدی جۆ بایدن بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا كە بە (CIA) ناسراوە.

ئەنجومەنەكە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی متمانەی دایە وڵیەمی 64 ساڵ، بەوەش لە كابینەكەی بایدندا وەك بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دەستبەكار دەبێت، كە لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە كاندیدی كردبوو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەپێی میدیا ئەمریكییەكان، وڵیەم بێڕنز خاوەن زیاتر لە 30 ساڵ ئەزموونە لە كەناڵە دیپلوماسییەكانی دەرەوەی ئەمریكادا و پێشتریش لە ئیدارەی ئۆبامادا پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی هەبووە، هەروەها ساڵی 2005 – 2008 باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە رووسیا.

سی ئای ئەی دەزگایەكی گەورەی هەواڵگریی ئەمریكایە، ئەركی كۆكردنەوە و شیكردنەوەی زانیارییە لەبارەی وڵاتانەوە، بەتایبەت لە بارەی كۆمپانیا دەرەكییەكان و كەسایەتییە بیانییەكان بۆ حكومەتی ئەمریكا.

ئەو دەزگایە بە یەكێك لە گرنگترین دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا