پەرلەمانتاران مانگرتنیان شكاند

پۆڵەتیك پرێس

دوای پێنج رۆژ لە مانگرتنیان، ئەو ژمارە پەرلەمانتارەی كوردستان كە وەك پاڵپشتییەك بۆ خۆپیشاندەران و نەبونی موچە مانگرتنیان لەناو پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، مانگرتنەكەیان شكاند.

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆكی پەرلەمان سەردانی پەرلەمانتارە مانگرتوەكانی كردو دواكاریەكانیان خستەڕوو، داوایان كرد لەسەر خۆپیشاندان و شەهید و بریندار و دەستگیركراوان هەردو لیژنەی مافی مرۆڤ و ناوخۆی پەرلەمان ڕابسپێرێت بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك و ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت پەرلەمانی.

وتیشی، “سەرۆكی پەرلەمان بەڵێنی پێداوین لەسەر ئەو بابەتە دانیشتنێك ئەنجام بدەن، ئێمەش مانگرتنەكەمان شكاند”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت شكۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێندرێتەوە، دەبێت پەرلەمانی بڕیار و پەرلەمانی خەڵك بێت و هیچ پاساوێك نەبێت بۆ ئەنجامنەدانی كۆبونەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان وەك پاڵپشتییەك بۆ خۆپیشاندەران و نەبونی موچە داوای ئەنجامدانی دانیشتنێكی پەرلەمانیان كرد، بەڵام ئەو كات داواكەیان رەتكرایەوە، بەوهۆیەشەوە مانگرتنیان لەناو بینای پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا