ژمارەیەك لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكەی سلێمانی دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

چەند كەسێك لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی دەستگیركران.

لەگەڵ دەستپێكردنی هەوڵەكانیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشان لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی چەند كەسێك كە پێشتر خۆیان وەك سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەكان ناوبردبوو دەستگیركران.

لەنێو دەستگیركراوەكاندا، هەریەكە لە عەبدوڵای مەلا نوری و شێركۆ حەمە ئەمین هەن كە پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان بوون.

شەوی رابردو چەند كەسایەتیەك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، رۆژی هەینی لە سلێمانییەوە دەست بەخۆپیشاندان دەكەن.

داواشیان كرد، هاوڵاتیان بەشێوەی بەرفراوان و دوور لە توندوتیژی بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا