سوڕی مانگانەی خانمان قۆناغێکی هەستیارە و بەردەوام تووشی دەبن و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە نیشانەکانی دەگۆڕێت، هەندێک ئازاریان زۆرە یان کەمترە یاخود باری دەروونیان زۆر تێکدەچێت و زۆر حاڵەتی دیکە.
بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازاری سوڕی مانگانە کەم بکەیتەوە، هەوڵبدە ئەم خۆراکانە بخۆ:
١- دارچینی یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، دەتوانیت لەگەڵ خواردن و خواردنەوەکان تێکەڵی بکەیت یان بەتەنیان لەگەڵ ئاوی گەرم بیخۆیتەوە.
٢- نەعنا سەوزەیەکی بەسوودە و بە خواردنی ئازاری سوڕی مانگانەت هێوردەبێتەوە.
٣- خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە هەنگوینی تێدایە، سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئازاری سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە.
٤- ئەو خۆراک و خواردنەوانەی بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە زۆر باشە بۆ هێورکردنەوەی ئازار و کرژبوونی لەش وەک ماست و شیر.
٥- شوکوڵاتە دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی مێشک و هێور دەکاتەوە، زۆر یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوە لەکاتی سوڕی مانگانەدا.
٦- کونجی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B2 و کالسیۆم و مەگنسیۆم، پشوو بە ماسولکەکان دەدات لەکاتی سوڕی مانگانەدا و رێگە لە کرژبوون دەگرێت.
٧- سپێناخ و مەعدەنوس دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین و کانزای بەسوود، باشترین یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.
٨- بەهۆی بوونی پێکهاتەی ئۆمیگا 3 لە چەرەساتدا خواردنی لەکاتی سوڕی مانگانەدا زۆر بەسوودە و کرژبوون ناهێڵێ.
سەرچاوە: دکتۆر بەناز ئەحمەد، پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵ بوون