هاوردەكردنی ئاژەڵی قاچاخ بەرهەمی ناوخۆیی خستوەتە مەترسییەوە

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەهۆی هاوردەكردنی ئاژەڵ و مەڕو ماڵات بەشێوەی قاچاخ لە وڵاتی ئێرانەوە، مەترسی لەناوچوونی سامانی ئاژەڵی هەرێم دەكرێت.

وەسفی خەلیل راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “ماوەی ساڵێكە بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی و توركی، نرخی ئاژەڵی ئەو دوو وڵاتە دابەزیوە بەراورد بە نرخی ئاژەڵی ناوخۆیی هەرێم”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هۆكارەش وایكردووە لەو دوو وڵاتەوە رێژەیەكی زۆر ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات بە رێگای قاچاخ بهێنرێتە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی بۆ شاری سلێمانی.

لەئێستادا بەرهەمی سامانی ئاژەڵ 55% پێویستی بەرهەمی ناوخۆیی دابیندەكات، ئەم رێژەیە ئەگەر كەمتر ببێتەوە ئەوا ئاژەڵداری ناوخۆیی زەرەرمەندبێت، بەردەوامیش داوا دەكەن حكومەت رێگری لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا