پۆڵەتیك پرێس
بەپێی دواین ئامارەكان تائێستا نزیكەی 60 ملیۆن كەس لە ئەمریكا لە رێگەی هەردوو سیستمی ئیمەیل و سندوقی بنكەكانەوە دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان داوە.
لە ئامارەكاندا هاتووە، لەڕێی سیستمی ئیمەیڵەوە 38 ملیۆن كەس و لەڕێی سندوقی بنكەكانی دەنگدانیشەوە 17 ملیۆن كەس دەنگیانداوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی 24ی تشرینی یەكەم لەلایەن پێگەی “پرۆژەی هەڵبژاردنی ئەمریكا”وە بڵاوكراونەتەوە، 56 ملیۆن و 567 هەزار هاوڵاتیی ئەمریكی دەنگی پێشوەختەیان داوە بۆ ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
بەپێی پێشبینییەكانیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەگەری زۆرە ژمارەی دەنگدەرانی پێشوەختە بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە 150 ملیۆن كەس بەوەش زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریكا لەرێگەی دەنگدانی پێشوەختەوە دەنگ دەدەن.
بڕیارە رۆژی سێی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، كێبڕكێكانی ئەمجارەش لەنێوان دۆناڵد ترەمپی كاندید كۆمارییەكان و جۆبایدنی كاندیدی دیموكراتەكاندایە، بەپێی زۆرێك لە راپرسییەكانیش تائێستا كاندیدەكەی دیموكراتەكان لە پێشەوەی ترەمپەوەیە.