بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەلاحەدین دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژی هەردوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین دەركرد.

پارێزەری هەردوو مامۆستای كوژراو (د. كاوان و د. ئیدریس) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دادگای بەرایی هەولێر لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دوو سزای لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتباری بكوژ بە كۆی دەنگ دەركرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی دادگا رەوانەی دادگای پێداچوونەوە دەكرێت، بە پەسەندكردنی لەلایەن ئەو دادگایەوە، رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكرێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا سزای تاوانباری ئەم كەیسە جێبەجێ ناكرێت، پارێزەری دوو مامۆستا قوربانییەكە دەڵێت، دەكرێت سەرۆكایەتیی هەرێم ئیمزای لەسەر بكات و دواتر جێبەجێ بكرێت.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەدا بە نوێنەرایەتیی كەسوكاری هەردوو مامۆستا كوژراوەكەی زانكۆ داوا لە سەرۆكایەتیی هەرێم كرد ئیمزا لەسەر بڕیارەكە بكات بەمەبەستی جێبەجێكردنی.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە 28ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو خوێندكارێك تەقەی لە د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم، راگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین و ئیدریس عیزەت، مامۆستای بەشی میكانیكی كۆلێژی ئەندازیاریی هەمان زانكۆ كرد و كوشتنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا