جەمیس جیفری: هەموو هاوكارییەك پێشكەش بە پێشمەرگە دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سوریا و نێردەی تایبەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش سەردانی هەرێمی كردو رایگەیاند، وڵاتەكەی هەموو هاوكارییەكی پێویست پێشكەش بە پێشمەرگە دەكات.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و باڵوێز جەمیس جیفری نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سوریا و نێردەی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆبونەوەتەوەو لەبارەی چەند پرسێكەوە گفتوگۆیان كردووە.

باس لەوەشكراوە، جیفری بەردەوامی پشتگیریی ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە كورد و هاوبەشانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دوپاتكردوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو جەمیس جیفری جەختی لەوەكردوەتەوە، وڵاتەكەی هەموو هاوكارییەكی پێویست پێشكەش بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەكات.

رۆژی 21 ئەم مانگە جەمیس جیفری بەسەردانێكی كتوپڕ گەیشتە رۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ لایەنە كوردییەكان كۆبوەوە، پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە جیفری سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا